بەدرێژایی ئەو چەند سەدەیەی دەسەڵاتی عوسمانییەكان بەسەر بەشی زۆری خاكی كوردستاندا، چ لە سەردەمی میرایەتیی كوردەكان و چ دوای نەمانی میرنشینەكان زانا و ناودارانی كورد ڕۆڵی گەورەیان لە دامودەزگاكان و سیستەمی كارگێڕیی ئەو دەوڵەتەدا گێڕاوە، تەنانەت بەشێك لە قازیی و موفتییەكان لە دەرەوەی سنووری خاكی كوردستانیش فەرمانبەر بوونە و هەندێكیان لەسەر ئاستی دەوڵەتی عوسمانیدا گەیشتوونەتە پلەی بەرز و لە تەواوی جیهانی ئیسلامیشدا ناسراو بوونە.
لە نێو فەرمانگەی ئەرشیڤی دەوڵەتی عوسمانیدا كە ئێستا ناوەندیی سەرەكیی لە شاری ئەستەنبوڵە و زیاتر لە سەد ملیۆن بەڵگەنامەی كارگێڕیی سەردەمی عوسمانی تێدا پارێزراوە، سەبارەت بە زانا و ناودارانی كورد هەزاران بەڵگەنامە هەن، بەڵام ئەو بەڵگەنامانە زۆر بەكەمیی بۆ كەسایەتی و زانایەكان جیاكراونەتەوە و بەگشتیی سەبارەت بە كورد و كوردستان زانیاریی كارگێڕیی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئایینی لەخۆدەگرێت. دۆزینەوە و پۆلینكردنی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی دەربارەی كورد و كوردستانن كاری چەند كەسێك و ساڵێك و دووان نییە و ئومێد هەیە ڕۆژێك بێت لەسەر دەستی دڵسۆزانی كورد وێنەی لەبەرگیراوی بەشی زۆری ئەو ئەرشیڤە بهێنرێتەوە و ببێتە كەرەستەی توێژینەوەی توێژەرانمان.
Birincil Dil | Türkçe |
---|---|
Bölüm | Makaleler |
Yazarlar | |
Yayımlanma Tarihi | 16 Aralık 2021 |
Yayımlandığı Sayı | Yıl 2021 Cilt: 7 Sayı: 13 |